٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٣٨
باهۆزو گەردەلوول لە هائیتی زۆرتر لە سێسەد کوژراوی لێکەوتەوە

باهۆزو گەردەلوولێکی قورسی مەتیۆ زۆرتر لە سێسەد کەس لە دانیشتوانی هائیتی بۆوێنە خەڵکی شارێکی لێوارەیی کوشت کە کاربەدەستان و تاقمەکانی ڕزگاریدەر تازە دوای چەند ڕوژ دەستیان پێی ڕاگەیشتووە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە کایە لە هائیتی و پورتوپرنس، وەزارەتی ناوخۆی هائیتی ، شارەدارێک و کاربەدەستانی خۆجێیی لە وتووێژ لەگەڵ ئەم هەواڵدەرییە ئاماری کوژراوانیان پشت راست کردەوە.

زۆرێک لە شارومەندانی ئەم شارە دوای باهۆزێکی قورس  بە خێرایی 230 کیلومەتر لە کاتژمێرێک دا  لە ڕوژی سێ شەممە لەبەر  داکەوتنی دار ، کەوتنی شت و مەکی قورس بەسەریان دا و هەستانی ئاوی چۆمەکان گیانیان لە دەست داوە.

بەشی بەرگری  مەدەنی هائیتی تائێستا ژوماری  کوژراوانی لەم وڵاتە هەژارەی  دەڤەری کارائیب 108 کەس ڕاگەیاندووە.

زۆؤبەی  کوژراوان لە شارەکان و گوندەکانی ماسیگرتن  لە دەورووبەری بەشی ڕۆژاوایی شێوە دوورگەی تیبورون لە باشووری ڕۆژاوای  وڵات کە یەکێک لە سەرنج ڕاکێش ترین ناوچەکانی هائیتییە قەوماوە.

ئەمە یەکەم شارێکە کە کەوتە بەر باهۆزی قورسی مەتیۆ  و پێوەندییەکەی لەگەڵ دونیای دەرەوە لەوکاتەوە پچڕاوە....

کۆتایی کورتە نامە/310